کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٩ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٨ بە ١٩ پلە دەبێت و دھۆک ٣٧ بە ٢١ پلە دەبێت و کەرکوک ٤١ بە ٢٦ پلە دەبێت.
هاوکات، سبەی هەینی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٤١ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٩ بە ٢٠ پلە، دھۆک ٣٩ بە ٢١ دەبێت، لە کەرکوکیش ٤٣ بە ٢٦ پلە دەبێت.