به‌بڕیارێكی وه‌زیری ناوخۆ پاسه‌وانی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و پارێزاگار و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكومی كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام له بڕیاره‌كه‌دا پاسه‌وانانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پاسه‌وانی هه‌ندێك له به‌رپرسه حكومییه‌كانی واژۆكرد و هه‌ندێكی دیكه‌ش پاسه‌وانه‌كانیان زیادی كردووه.
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه، له‌بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆ باسی پاسه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كانیان نه‌كراوه، كه به‌ده‌یان پاسه‌وانن.
هه‌ر وه‌ك نموونه سه‌رۆكی په‌رله‌مان د. ڕێواز فایه‌ق، زیاتر له 30 پاسه‌وان و شۆفێری هه‌یه.
كه‌مكردنه‌وه و زیاكردنی پاسه‌وانی به‌رپرسان به‌م پێوه‌یه‌یه:
وه‌زیر/ 10 پاسه‌وان.
بریکاری وه‌زیر/ پێنج پاسه‌وان.
پارێزگار/ هه‌شت پاسه‌وان .
جێگری پارێزگار/ دوو پاسه‌وان.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان/ سێ پاسه‌وان.
سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان/ شه‌ش پاسه‌وان.
جێگری سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه/ سێ پاسه‌وان.
سه‌رۆک دادگا مه‌ده‌نییه‌کان/ سێ پاسه‌وان.
دادوه‌ری مه‌ده‌نی/ دوو پاسه‌وان.
سه‌رۆکی داواکاری گشتی/ سێ پاسه‌وان.
ئه‌ندامی داوکاری گشتی/ دوو پاسه‌وان.
قایمقام/ دوو پاسه‌وان.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه/ دوو پاسه‌وان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ/ سێ پاسه‌وان.
پشکنه‌ری کارگێڕی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ یه‌ک پاسه‌وان.
په‌رله‌مانتار/ سێ پاسه‌وان.
فه‌ریق ئه‌وه‌ل/ چوار پاسه‌وان.
فه‌ریق/ سێ پاسه‌وان.
لیوا/ دوو پاسه‌وان.
عه‌مید/ یه‌ک پاسه‌وان.
عه‌قید/ یه‌ک پاسه‌وان.