له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی شاری هه‌ولێر، نه‌خۆشێك به هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌داوه، ماوه‌یه‌كه زیندانیكراوه و نه‌خۆشخانه‌كه پێیان وتووه، تا پاره نه‌ده‌یت نا‌توانیت بچیته ده‌ره‌وه و خواردنی پێ ناده‌ن و به هۆی مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كه ره‌وشی ته‌ندرووستی خراپتر بووه. له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
سەبارەت بە هەواڵی ئەو نەخۆشەی، كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری بۆ كراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە ،گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر رێگە نەدراوە بچێتە دەرەوە و كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست کراوە، لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش، لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەك رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و رای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە. جارێکی تر بە پێویستی دەزانین کەوا هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی راگەیاندن ئاگادار بکەینەوە، کە دەتوانن بۆ هەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیازێك وەزارەتی تەندروستی ئاگادار بکەنەوە لەڕێگەی سندوقەکانی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەك یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی هێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچوون و پشکنین.
ژماره‌ی هێله گه‌رمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 07508169991 – 07714448100