ڕۆژنامه‌نوسێك ڕایده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ولێر ئه‌وروپا كۆمه‌ڵه ڕۆژنامه‌نوسێكی پارتی گه‌له‌كۆمه‌كه‌یان لێكردووم
ڕۆژنامه‌نوس ڕزگار كۆچه‌ر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند” په‌یجه‌کانی پارتی و کۆمه‌ڵه ڕۆژنامه‌نووسێکی پارتی گه‌له‌گۆمه‌کیان له‌سه‌ر کردووم، له ئه‌وروپا و هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌م لێ ده‌کرێ”.
ده‌شڵێت”هه‌ر شتێک ببێ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناوم هێنان ئه‌وان هۆکارن”.
ڕزگار كۆچه‌ر، په‌یامنێری ته‌له‌فێزیۆنی NRTیه له شاری هه‌ولێر.