بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی بەدەمەوەنەهاتنیان، پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی سوتاند.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ٥ی٢٠٢١، دوو گەنجی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان چوونە بەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و هەڕەشەی خۆسووتاندیان کرد ئەگەر بەدەم داواکارییەکانیانەوە نەیەن.
ئەو دوو گەنجە به ڕۆژنامهنوسانیان راگەیاند، هاتوونەتە ئەو شوێنە بۆ ئەوەی داوای مافی خۆیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە دۆخێکی نالەباری ئابوریدا لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەردەبەن و هیچ جۆرە هاوکارییەکان پێنادرێت لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە خێرخوازییەکان.
راشیانگەیاند، ئەگەرچی چوونەتەبەر دەرگای نەتەوە یەکگرتووەکان و پێیانڕاگەیاندوون، ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە، خۆیان دەسووتێنن، بەڵام کارمەندان و پاسەوانانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیانوتوون، “لێرە دوور بکەونەوە و بڕۆن لەولاتر خۆتان بسووتێنن بۆ ئەوەی زیان بە ئێمە نەگات”.


