ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له‌و خێزانه كرد، كه له دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له شاری مه‌رسینی توركیا، هێرشیان كرایه سه‌ر و رایگه‌یاند، پارێزگاری له هاووڵاتیانی خۆمان ده‌كه‌ین له‌هه‌ر شوێنێك بن.
ئومێد خۆشناو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و خێزانه‌ی هه‌ولێر له توركیا كۆتایی نه‌هاتووه و نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆنسوڵی توركیا ده‌كه‌ین و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانه‌وه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه.
پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد، كه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه هاتوونه‌ته ده‌نگ و له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵیان بوونه و هاوكار بوونه له به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سوپاسی كۆنسوڵی توركیاش ده‌كه‌ین كه به‌ده‌نگ داوای ئه‌وان هاتوونه له گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی شاری هه‌ولێر له مه‌رسین.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، شكۆی هاووڵاتیانی خۆمان له‌هه‌ر شوێنێك بێت ده‌پارێزین و دووپاتی كرده‌وه، چۆن پێداگری له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیانی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، به هه‌مان شێوه پارێزگاری له‌و كه‌س و گه‌شتیارانه‌ش ده‌كه‌ین كه سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن.