وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی تانکەرێکی ئاو کە منداڵێک لێی خوڕیوە و تیژڕەو بووە و خۆی کێشاوە بە ژینگەپارێزێکدا لەسەر شەقام، سەری لە لاشەی جیابووەوە و گیانی لەدەستدا.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگهیاند، رووداوەکە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە و لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری روویداوە، ئەوەشی خستەڕوو، کە شۆفێری تانکەرەکە ١٨ ساڵی تەواو نەکردووە تاوەکو شیاو بێت بۆ لێخورێنی ئۆتۆمبێلی تایبەت نەوەک گشتی.
باسی لەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە بووە کە شۆفێرەکە کۆنتڕۆلی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە سیستمی بەرپەرچدانەوەی خێرا کە لەسەر دەروازەکانی ١٢٠ مەتری دانراوە، لەو کاتەشدا کرێکارێکی ژینگە پارێز کە بە رەگەز بەنگلادیشیە خەریکی کاری پاککردنەوە بووە لە دەروازەکە و تانکەرەکە بەرە و ئاڕاستەی ئەو ڕۆیشتووە.
فازڵ حاجی راشیگەیاند، لەئەنجامی رووداوەکە کرێکارەکە هەر لەشوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
فازڵ حاجی داواش لە دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، کە سزای توند بەسەر بەخێوکەری شۆفێرەکەدا بسەپێنن، دەشڵێت، لە ماوەی رابردوودا چەندین رووداوی هاتوچۆ روویانداوە کە هۆکارەکانیان منداڵی بێ مۆڵەت بووە.