وەك وەڵامێك بۆ راپۆرتە چەواشەكارییەكەی یاهوو نیووز كە بەهاوكاریی پارتی دژی دژەتیرۆری یەكێتی داڕێژراوە و تیایدا دژەتیرۆری یەكێتی بە هاوكاریكردنی ئەمریكا بۆ كوشتنی قاسم سولەیمانی تۆمەتبار كراوە، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش بە لێدوانێكی ئەو هەواڵە ساختەیەی رەتكردەوە.
 
واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات، لە تویتەری خۆی دووپاتیكردەوە كە پەیوەندیی نێوان دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان CTG و هێزەكانی ئەمریكا تەنها بۆ شكستهێنانە بە رێكخراوی تیرۆرستیی داعش.
 
مارۆتۆ دەڵێت: “لەوكاتەوەی هەڵمەتی دژبە داعش دەستپێكردووە، كار و هەماهەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەگەڵ CTG تەنها لە بواری مەشق و راهێنان و پێشكەشكردنی ئامۆژگاریی بووە بۆ شكستهێنان بە ئەركی شكستهێنان بە داعش”.
 
ئەم تویتەی وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش رەتكردنەوەیەكی تری راپۆرتەكەی یاهوو نیوزە كە لە راپۆرتێكی چەواشەكاریدا بۆ زڕاندنی ناوبانگی دژەتیرۆری یەكێتی، باسی لە تێوەگلانی دژەتیرۆر لە كوشتنی قاسم سولەیمانی و هاوكاریكردنی ئەمریكا لەو رووداوەدا كردبوو.