سنورمیدیا
پۆلیسی سلێمانی به‌هۆی پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ركردووه.
به‌هۆی پێشێلكردنی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هاندانی خه‌ڵك بۆ قه‌ره‌باڵغی، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی ده‌ركردووه.
بڕیاره‌كه دراوه به پۆلیسی سلێمانی، به‌پێی زانیارییه‌كانی سنورمیدیا، پۆلیسی سلێمانی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌وه‌كه‌ی ناردووه بۆ شاسوار عه‌بدولواحید و داوایان لێكردووه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات.
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ده‌بێت پۆلیسی سلێمانی شاسوار عه‌بدولواحید، ڕاده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر بكات.

