دوای ئه‌وه‌ی ئاڵۆزی له نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل دروست بوو، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری ده‌ركردووه، له میدیاكانییه‌وه پشتیوانی ئیسرائیل بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند”بڕیار دراوه میدیاكانی پارتی پشتیوانی ئیسرائیل بكه‌ن، جگه له‌میدیای فه‌رمی میدیا سێبه‌ره‌كانیش ده‌بێت هه‌مان كار بكه‌ن”.
وتیشی” هه‌ركه‌سێك پشتیوانی فه‌ڵه‌ستین بكات، نابێت له میدیاكانی پارتی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ركه‌وێت”.
پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی به دۆستی ئیسرائیل ده‌زانێت، له سه‌روبه‌ندی ڕیفراندۆم ئه‌و حزبه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل له هه‌ولێرن و هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزن، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ئیسرائیل پشتیوانی ڕیفراندۆم نه‌بووه.