به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان زیاتر له 75 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له سلێمانی كردووه.
داسیار محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند، بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان زیاتر له 75 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له سلێمانی كردووه.
وتیشی”هه‌موو ئۆتێله‌كان و مۆتێله‌كان ژووری به‌تاڵیان تێدانه‌ماوه، گه‌شتیاران سه‌ردانی هه‌موو شوێنه گه‌شتیاره‌كانی سنوری پارێزگاكه‌مان ده‌كه‌ن”.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار به سنورمیدیای داوه، ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی ناوه‌ندی هه‌ر گه‌شتیارێك 200 دۆلاریان سه‌رفكردبێت، ئه‌وا گه‌شتیاره‌كان بڕی 15 ملیۆن دۆلاریان هێناوه بۆ سلێمانی.