سنورمیدیا
له نامه‌یه‌كدا كه بۆ سه‌ركرده‌كانی فه‌ڵه‌ستین ناردویه‌تی، شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌ربڕیوه.
ئه‌دهه‌م بارزانی له نامه‌كه‌دا كه به زمانی عه‌ره‌بی ناردوویه‌تی نوسیویه‌تی”ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روو ده‌دات له فه‌ڵه‌ستین ده‌ستدرێژیكردنه بۆسه‌ر مافی ڕه‌وای ئه‌و گه‌له‌ی كه برای ئێمه‌ن”.
ده‌شڵێت” گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌ڕووی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و جیهانییه‌وه سته‌ملێكراون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه”له‌گه‌ڵ خۆڕاگریتاندا ده‌وه‌ستین، ده‌سخۆشی ئه‌و به‌رگرییه‌تان لێده‌كه‌م به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل”.