سنورمیدیاـ تایبه‌ت
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان هاوكاری مادیان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌رگرتووه و له‌ناویشیاندا ئه‌ندامانی فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند”ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بۆ كاری تایبه‌تی داوای هاوكاری مادیان له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش به بڕی جیا جیا هاوكاری كردوون”.
وتیشی” هاوكارییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی جیاواز بووه، هه‌بووه بۆ نه‌خۆش درێژخایه‌ن بووه و شایسته بووه، هه‌شبووه بۆ گۆڕینی تاقمی قه‌نه‌فه و ئۆتۆمبێل و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو بووه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه له‌ناو ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پاره‌ی هاوكارییان وه‌رگرتووه، چه‌ند دانه‌یه‌كیان له فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆنن.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڕێك له‌و پاره‌یه‌ی بۆی دابینكراوه بۆ پێداویستی(نه‌سرییه) ده‌به‌خشێت به‌و كارمه‌ند و په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌هۆكارێك و له‌ڕێگه‌ی داواكاری فه‌رمییه‌وه داوای هاوكاری ده‌كه‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه، له‌م خوله‌دا به لێبڕینی مووچه‌وه هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان بڕی چوار ملیۆن و 100 هه‌زار دینار مووچه‌ی مانگانه وه‌رده‌گرێت.