تەرمی هاوڵاتییەکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو دوکانەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، بهپێی وتهی بهرگری شارستانی ههولێر 19 ڕۆژه كۆچی دوایی كردووه.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند،”دوێنێ ههینی، تیمی ڕزگاركردنی بەڕێوەبەرایەتمان بەھاوكاری لەگەڵ تیمی پزیشكی فریاكەوتنی ھەولێر توانیان تەرمی ھاوڵاتییەكی كوردی رۆژھەڵات بدۆزنەوە كە ماوەی 19 ڕۆژ بوو لە دوكانەكەی خۆیدا مردبوو”.
وتیشی”لاشەكەی تەواو تێكچوبوو، بۆیە دوای دۆزینەوەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا”.