قائیمقامی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند، دوای شه‌ش رۆژ له‌ونبونی ته‌رمی هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە له ده‌ریاچه‌ی دوكان دۆزرایه‌وه.
سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن تیمی مه‌له‌وانی و پۆلیسی ناوخۆوه ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه ته‌رمی كه‌سێك له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێندراوه، پێده‌چێت چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه خنكابێت، به‌ڵام هیچ ناسنامه و ناونیشانێكی پێنه‌بو.
وتیشی،” به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه و توێكاریش، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا، تا هۆكار و چۆنیه‌تی مردنه‌كه‌ی بزانرێت”
قائیمقامی دوكان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “پاش ره‌وانه‌كردنی ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیه بۆ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی، كه‌سوكاره‌كه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتوه خه‌ڵكی سنوری چه‌مچه‌ماڵه و شه‌ش رۆژه له‌ماڵ ده‌رچوه و زانیاریان له‌باره‌یه‌وه نه‌بوه كه چوه‌ته چ شوێنێك”.
سیروان سه‌رحه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه و ته‌رمه‌كه‌ش، هیچ ئاسه‌وارێكی پێوه دیارنه‌بوه.