ڕۆژنامه‌نوسێك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، برێت مه‌كگۆرگ له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد داوای لێكردوون به‌ یه‌كگرتووی بچنه‌ به‌غداو ده‌شڵێت” مه‌كگۆرگ هۆشداری داوه‌ به‌ مه‌سعود بارزانی”.
 
ڕۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ند ڕایگه‌یاند “برێت مەكگۆرگ، لەسەردانەكەی بۆ هەرێم و كۆبوونەوەی لەگەڵ سێ بارزانیەكەو هاوسەرۆكانی یەكێتی، سێ خاڵی گرنگی خستووه‌ته‌ڕوو.
 
هێمن مامه‌ند نوسیویشیه‌تی “لەسەرەتا مەكگۆرك لەبەرنامەیدا نەبووە مەسعود بارزانی ببینێت،بەڵام دواتر زانیویەتی ئیتر ئەو لەپشت هەموو بڕیارەكانی مەسرور بارزانی كوڕیەتی بۆیە بەناچاری ئەوی بینیوووەو لەكاتی بینینەكەشدا بەجۆرێكی توند قسەی كردووە ،كە مەسعود بارزانی نیگەران كردووە”.
 
هێمن مامه‌ند ده‌شڵێت، مەكگۆرك سێ خاڵی گرنگی لەگەڵ سەركرایەتی كورد باس كردووە كەبریتیە لە:
 
یەكەم:بەهیچ شێوەیەك هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر دروست نەكەن و لەسەدر نزیك نەبووە
 
دووەم: پێویستە چیتر یەكێتی و پارتی بەجیا نەچنە بەغدا،بەڵكو بەهاوبەشی بچنە بەغداو كێشەكانیان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكەن،بۆئەوەی موچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت.
 
سێیەم:مەكگۆرك گلەیی بەرپرسانی عیراقی گەیاندۆتە مەسعود بارزانی،كە لەرێگەی ئەوەوە توركیا تەداخول خاكی عیراق دەكات ، مەكگۆرك داوای لەبارزانی كردووە واز لەتوركیا بهێنێت و كێشەكانی لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات ، وەداواشی كردووە هێزێكی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عیراق دروست بكرێت بۆ پاراستنی هێزە سنوریەكان،هاوكات داواشی لەهاوسەرۆكانی یەكێتی كردووە سنورێك بۆ ئێران دابنێن و لەگەڵ پارتی كێشەكان بەئاراستەی چارەسەری لەگەڵ بەغدا هەنگاو بنێن و چیتر بەشاندی جیا جیا نەچن بۆ بەغدا