پەیامێک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەین.

هاووڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە کە یەکەم ڕۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو.

دەوامی فەرمیش حەفتەی ئایندە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/١٦ دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠٢١/٥/١١