ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت”29 په‌رله‌مانتار نوسراوێكیان ئاراسته‌ی دادگا كردووه به بڕیاری سزادانی چالاكوانان و ڕۆژنامه‌نوسانی بادینان بچێته‌وه، ئه‌گه‌ر دادگا ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه، داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ین لێبوردنی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات”.
ڕوپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات شه‌ش ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌یان كه سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهاته‌كانن، بڕیاری دادگای ته‌میزی هه‌ولێریان لا په‌سه‌نده و” ئه‌وان زۆرینه‌ن بۆیه لیژنه‌كه هیچ به‌دواداچوونێك بۆ بڕیاری سزادراوانی بادینان له‌لایه‌ن دادگاوه ناكات”.
ڕوپاك ئه‌حمه‌د، به سنورمیدیای وت”29 په‌رله‌مانتار داوایه‌كمان ئاراسته‌ی دادگای پێداچوونه‌وه كردووه داوای ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌مانداوه، چونكه به‌پێی یاسا هێشتا كات ماوه”.
ئاشكراشیكرد”ئێمه كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه، ئه‌گه‌ر دادگا به بڕیاره‌كه‌یدا نه‌چووه‌وه، داوا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین لێبوردنی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات، چونكه ئه‌و چالاكوان و ڕۆژنامه‌نوسانه بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو هه‌بێت له‌سه‌ریان، سزادراون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”بڕیاری دادگای ته‌میز و تۆمه‌تباركردنی دیبلۆماتكارانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی به سیخوڕ، كارێكی خراپه، ئه‌وان خۆیان ده‌ڵێن بوونی ئه‌و وڵاتانه له ناوچه‌كه ده‌بێته هۆی ئاشتی و ئارامی، ئه‌مه ئاشتی و ئارامییه‌كه‌یانه؟ ئه‌گه‌ر سیخوڕن بۆ كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن؟”.
ڕوپاك ئه‌حمه‌د، كه خۆی بڕوانامه‌ی بكالۆریۆس له یاسا هه‌یه‌و ده‌ڵێت”سزادانی چالاكوانان و دادگای كردنیان سه‌رله‌به‌ری ناقانوونییه، پێموایه دادگا تووشی سه‌رلێشێواوی بووه، له‌سزادانی ئه‌و به‌ندكراوانه بۆیه په‌نای بۆ هه‌موو ڕێگایه‌ك بردووه و هه‌موو ده‌رگایه‌كی خراپی به‌ڕووی خۆی كردووه‌ته‌وه”.
رۆژی ٦ی ئەم مانگە، سەرۆكایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای تاوانەکانی هەولێری بە سزای شەش ساڵ زیندانيكردن بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینان پەسەندكرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی حەوت مانگە چەند رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی مەدەنی لە بادینان دەستبەسەرکراون، لە ١٦ی مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا لە دادگای تاوانەکانی هەولێر دادگایی کردنی پێنج لەوان بەڕێوەچوو و تیایدا دادگا بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ هەریەک لەوان دەرکرد.