محه‌مه‌د عوسمان
ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ردێڕه ببینێت بێگومان هه‌واڵه‌كه ده‌كاته‌وه، ڕه‌نگه سه‌ره‌تاش بڕوای پێبكرێت چونكه واباوه لای ئێمه ئه‌وه‌ی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی بڵاوی بكاته‌وه ڕاسته، به‌ڵام ده‌یان ماڵپه‌ڕی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی هه‌یه كه قورساییان نییه لای خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆیان، ناشزانن هه‌ن یاخود نا، به‌ڵام ده‌توانرێ به‌پاره‌یه‌كی كه‌م هه‌ر هه‌واڵێك پێتخۆشبێت بڵاوی بكه‌یته‌وه.
ماڵپه‌ڕی یاهۆی یه‌كێكه له‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه له ئه‌مریكا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش جێگه‌ی سه‌رنج نییه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه هه‌روه‌ك ماڵپه‌ڕه سێبه‌ره‌كانی خۆمان خه‌ریكی كۆپیكردنی هه‌واڵ و نمایشكردنی كچان و سوده ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌ڤۆگادۆن، هه‌ركه‌سێكیش بییه‌وێت ده‌توانێت به بڕێ پاره هه‌واڵی خۆی تێدا بڵاو بكاته‌وه، بۆ نموونه من ده‌توانم هه‌واڵێك بڵاوبكه‌مه‌و و بڵێم سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوور له چاوی میدیاكان ژنی دووه‌می هێناوه.
پارتی بۆ واده‌كات؟
پارتی فشارێكی زۆری له‌سه‌ر به‌هۆی سزادانی گیراوانی بادینان، فشاره‌كه ته‌نها ناوخۆیی نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ی دادگای ته‌میز ده‌ری كردووه، فشاری ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانیشی له‌سه‌ره، پارتی ده‌یه‌وێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان خه‌ڵكی به بابه‌تێكی دیكه‌وه سه‌رقاڵ بكات، به‌ڵام ئه‌م ژاوه‌ژاوه و دروسكردنی هه‌واڵی ناڕاست، ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ته‌كه‌ی براگه‌وره نابێت.