سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای ستانده‌ر پێی وایه كه كه‌یسی سزادراوانی بادینان بووه‌ته كه‌سێكی نێوده‌وڵه‌تی جا سه‌رۆكی هه‌رێم لێبووردنیان بۆ ده‌ربكات یان نا، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی هه‌رێم بێته ریزی گه‌ل و بڕیاری لێبووردنیان بۆ ده‌ربكات.
مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای ستانده‌ر له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی له‌كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی و ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كردویه‌تی ڕایگه‌یاندوه، ئه‌و له‌دژی سزادانی چالاكوانه‌كانی بادینان بووه و پێی وتوون كه له ئان و ساتێكی نزیكدا به‌نیازه لێبووردن بۆ سزادراوه‌كان ده‌ربكات.
وتیشی كه سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌یه و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست نه‌چێت و دۆسیه‌یه‌كی گه‌وره له كۆڵ حزبه‌كه‌ی بكاته‌وه، ده‌بێت لێبووردن بۆ سزادراوانی بادینان ده‌ربكات.