وابڕیاره حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی پێنج ڕه‌وانه بكات و حكومه‌تی هه‌رێمیش لێبڕینی مووچه كه‌مده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانن ئه‌م مانگه حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
سه‌باره‌ت به كاتی ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی” به‌دڵنیاییه‌وه ناردنی پاره له به‌غداوه ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان”.
سنورمیدیا زانیویه‌تی ئه‌گه‌ر به‌غدا بوودجه بنێرێت، حكومه‌تی هه‌رێم لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌كاته‌وه.