لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکیاندا دەڵێن، ” دەستیانگرتووە بەسەر گۆشتی دوو ئاژەڵدا کە بەشێوەی نایاسایی سەربڕدرابوون و لە ناحیەی سیروانەوە ویستبوویان بیهێننە هەڵەبجە و لەبۆنەیەکدا دەرخواردی هاووڵاتیانی بدەن”.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە ئاماژەی بهوهكردووه ” کاتژمێر12:00ی نیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە 8ی ئایاری 2021. بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە بازگەی زەمەقی لیژنەکەیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر گۆشتی دوو ئاژەڵی ناتەندروست کە بۆ بۆنەیەک ئامادەکرابوو”.
دەشڵێن، ” ئەو دوو ئاژەڵە بەشێوەی نایاسایی سەربڕدرابوون و لە ناحیەی سیروانەوە ویستبوویان بیهێننە هەڵەبجە و لەبۆنەیەکدا دەرخواردی هاووڵاتیان بدرێت”.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەشدەخاتەڕوو، “دوای پشکنینی گۆشتەکە دەرکەوت کە هەردوو ئاژەڵەکە نەخۆش و ‘دەردەدار’ بوون و بە کەڵکی خواردن نەدەهاتن، بۆیە دەستی بەسەرداگیراو لەناوبران”.


