لە سلێمانى کرێکارێک بەهۆى رێکنەکەوتنى کرێى رۆژانەى لەگەڵ وەستاکەى دەبێت بەشەڕى و دواتر لەلایەن وەستاکەوە چەقۆیەکى لێدەدرێت و راستەوخۆ گیانیلەدەستدەدات.
دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە شارى سلێمانى، کرێکارێکى تەمەن(17) ساڵ کە خەڵکى کۆبانێیە لە گردە بڕاوەکەى سەرچنار لەسەر پڕۆژەیەک ئیشى کردووە، بەڵام بەهۆى رێکنەکەوتنى لەگەڵ وەستاکەى سەبارەت بە کرێى رۆژانەى بووە بە شەڕیان.
وتیشى: بەهۆیەوە وەستاکە کە بەرەگەز تورکە چەقۆیەک لە کرێکارەکە دەدات و هەر لەوێ گیانلەدەستدەدات.
ئاشکرایکرد، بکوژەکە دەستگیرکراوە و تەرمى کرێکارەکەش رەوانەى پزیشکى دادى کراوە.
کرێکارە کوژراوەکە، ناوى (أ.أ)ە و خەڵکى کۆبانێى رۆژئاواى کوردستانە و لەگەڵ برایەکى لە سلێمانى کرێکارى دەکەن و کەسوکارەکەى لە سلێمانى نین.