وا بڕیارە ئێوارەی رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بەمەبەستی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان كۆببێتەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم  رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكان كۆدەبنەوە بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان و ئەو كاتە بڕیار دەدرێت چ رۆژێك جەژنە.
پێشتر ناوەندە فەلەكناسەكان چەند پێشبینییەكیان بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بڵاوكردەوە لەوانەش رۆژی سێشەممە 11ی ئایار.