دوای ئەوەی ئەمشەو لە ناحیەی کەڵەکچی سەر بە قەزای شێخانی پارێزگای دھۆک شەڕەتەقە لە نێوان دوو ئامۆزادا روویدا، ژن و مێردێک کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمشەو لە ناحیەی کەڵەکچی سەر بە قەزای شێخانی پارێزگای دھۆک شەڕەتەقە لە نێوان دوو ئامۆزادا روویدا، ھاوکات، سهرچاوهیهك لە نەخۆشخانەی شێخانەوە رایگەیاند، لە رووداوەکەدا ژن و مێردێک کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
تا ئێستا ھۆکاری شەڕەکە نەزانراوە و لە ئێستادا ھێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.