بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: بریندارێك گەیەندرایە نەخۆشخانە.

كەمێك پێش ئێستا مێردمنداڵێك بەناوی ( ئـ . ع . ق ) تەمەن 17 ساڵان، پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش چارەسەری سەرەتایی بەڕێكرا بۆ سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونیشی كردووەتەوە، ئەو مێردمنداڵە لە لەناو كەشتی هەڵواسراوی پاركی دەروازەی قەڵادزێ یاریكردووە و پاشان بەربووەتەوە و بەو هۆیەشەوە لەهۆش خۆی چووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 416 شۆفێری كەشتییەكە ڕاگیركرا، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە ڕێكخراوە.