هەپەگە لەبارەی ٧ گەریلای شەهید دەڵێت: “هەر ٧ هاوڕێمان بە پێشەنگایەتیی هاوڕێ سەرحەد گراڤی لە چیای ئاڤاشین، بوون بە قەڵایەک لە بەرانبەر هێرش بۆ سەر مامڕەشۆ، چەندین ڕۆژ بێوەستان تا دواسات لەناو بەرخۆداندابوون و داستانێکی قارەمانێتی مێژووییان نووسییەوە.”

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی ٧ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەری بۆ سەر هەرێمی ئاڤاشین، شەهید بوون.

هەپەگە لەبارەی کەسایەتی و تێکۆشانی گەریلا شەهیدەکان ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:

لە سەرەتای هێرشی داگیرکەری لە ٢٣ی نیساندا، هاوڕێکانمان ڕووکەن، ساریا، جانفەدا، خەبات، زافەر و کامەران، بە پێشەنگایەتی فەرماندەی گەورە سەرحەد گراڤ، لە گردی شەهید مونزوری دەڤەری مامڕەشۆی هەرێمی ئاڤاشین، ١٠ ڕۆژ بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا. هاوڕێکانمان لەسەرەتای هێرشەکەدا، شوێنی خۆیان لەناو سەنگەرەکانی شەڕدا گرت، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە بەرانبەر هێرشەکان بە شێوەی سابۆتاژ، بە قەناس و شێوەی نوێی گەریلایەتی، بەرخۆدانیان کرد و بوون بە هەڵۆی زاگرۆس، گورزی بەهێزیان لە داگیرکەران دا. هاوڕێکانمان ڕووکەن و ساریا کە میلیتانی بەهێزی یەژاستار بوون، بە بڕوایەکی گەورە و بڕیارێکی گەورەوە، لەم بەرخۆدانەدا جێی خۆیان گرت، بوون بە نوێنەری ئیرادەی ژنی ئازادی کورد کە تەسلیم نابن. هەروەک چۆن لە هەموو بەرخۆدانەکانی ژنانی ئازادی کورددا، جێی خۆیان گرت و پێشەنگایەتییان کرد، لە بەرخۆدانی مامڕەشۆشدا، هاوڕێکانمان ڕووکەن و ساریا ڕۆڵی پێشەنگایەتیی مێژووییان بینی.

داگیرکەران لە بەرانبەر ئیرادەی هاوڕێکانمان کە لە پۆڵا بەهێزترە و بریارێکی گەورە و ڕوحێکی ئاپۆییان هەیە، لە ئاسمان و زەوییەوە بە چەکی قوڕس سەنگەرەکانیان دایە بەر بۆمب و چەکی قورس. لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێ قاڕەمانەکانمان لەبەرانبەر تەکنیک و ڕێبازە سەردەمییەکانی دوژمن بە وەستایەتییەکی گەورەوە شەڕیان کرد، بەڵام کە دوژمن بێچارە بوو، ڕێبازی نامەردانەی بەکارهێنا، بە غازی ژەهراوی بە دەیان جار سەنگەرەکانی شەڕی بۆردومان کرد و بەم شێوەیە هاوڕێکانمانی شەهید کرد.

لەبەرانبەر ئەو تاوانە نامرۆڤانە و نایاساییانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هێزە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگ بوون. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەم بێدەنگییە بوێری وەردەگرێت، هەموو ڕێگەیەکی نامەردانە بەکاردەهێنێت، وەزیری شەڕی تورک وتی، بۆ چوونە ناو ئەشکەوتەکان، پێویستە تەکنیکی تایبەت بەکاربهێنرێت و بەم شێوەیە دانیان بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییدا نا. سوپای داگیرکەر و قڕکەری تورک کە لەبەرانبەر هێزەکانمان تێکدەشکێت، دەیەوێت بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی نایاسایی ئەنجام بەدەست بهێنێت.

٧ هاوڕێمان بە پێشەنگایەتی هاوڕێ سەرحەد گراڤی لە چیای ئاڤاشین بوون بە قەڵایەک لەبەرانبەر هێرشەکانی سەر مامڕەشۆ، ١٠ ڕۆژ بەم شێوەیە ڕێگرییان لە دوژمن کرد. چەندین ڕۆژ بێوەستان هەموو ساتێک لەناو بەرخۆدانێکی گەورەدا بوون، داستانی قارەمانێتیی مێژووییان نووسییەوە.

ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: سەرحەد گراڤی

ناو و پاشناو: کامەران ئالپسار

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: شیرین و ڕەزا

شوێنی مێژووی شەهیدبوون: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

 

نازناو: ڕووکەن زاگرۆس

ناو و پاشناو: سەحەر بینگۆل

شوێنی لەدایکبوون: جولەمێرگ

ناوی دایک و باوک: نەورۆز – کەریم

شوێنی مێژووی شەهیدبوون: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

 

نازناو: ساریا دیار

ناو و پاشناو: بیشەنگ حەزەر

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: ئایشە و محەمەد

شوێنی مێژووی شەهیدبوون: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

 

نازناو: جانفەدا حەسەکە

ناو و پاشناو: شەهباز عێزەدین سەیدۆ

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

ناوی دایک و باوک: شەهناز – عێزەدین

شوێنی مێژووی شەهیدبوون: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

 

نازناو: خەبات ئاسۆ

ناو و پاشناو: عوبەید مەولودی

شوێنی لەدایکبوون: کرماشان

ناوی دایک و باوک: هاجەر و حوسەین مەولودی

شوێنی مێژووی شەهیدبوون: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

 

نازناو: زافەر تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: محەمەد عەبدولقادر حسێن

شوێنی لەدایکبوون: قامشلۆ

ناوی دایک و باوک: هەنا و عەبدولقادر

شوێنی مێژووی شەهیدبوون: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١

 

نازناو: کامەران ئامەد

ناو و پاشناو: مستەفا شیمشەک

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: دڵشا و عەبدولڕەحمان

شوێنی مێژووی شەهیدبوون: ئاڤاشین/٣ی ئایاری ٢٠٢١