سنور ميديا
جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیاریدا ماوەی باری نائاسایی لە عێراق بۆ یەک ساڵی دیکە درێژبکاتەوە.
جۆ بایدن بە فەرمی واژۆی لەسەر مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ درێژکردنەوەی “باری نائاسایی نیشتمانیی” تایبەت بە دۆخی عێراق، سوریا و وڵاتانی ئەفریقا تا یەک ساڵی دیکە کرد.
لە مەرسومەکەدا هاتووە، بڕیاری درێژکردنەوە باری نائاسایی لە سوریا دەدرێت وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕێکارەکانی ڕژێمی سوریا، هاوکات ئەو درێژکردنەوەیە عێراق و وڵاتانی ئەفریقا دەگرێتەوە.
بە درێژکردنەوەی ماوەی باری نائاسایی، ئەمریکا دەستکراوە دەبێت بۆ سزادانی هەر لایەن و کەسێک لەو وڵاتانە، کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا مامەڵە بکەن.