سنورمیدیا
 
له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ سنورمیدیا نێردراوه‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر كه‌ له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كه‌ركوكیان جێهێشتووه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نن” به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركوكمان جێهێشتووه‌ فه‌سڵ كراوین، یاخود مووچه‌كانمان ڕاگیراوه‌”.
 
ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وان چوار ساڵه‌ له‌ڕێگه‌ی عه‌مید سه‌رحه‌د قادره‌وه‌، داوا ده‌كه‌ن وه‌زیری ناوخۆ ببین به‌ڵام” وه‌زیری ناوخۆ ئێمه‌ی نه‌بینی، به‌ڵام خه‌ڵكی تر بۆ سێڵفی گرتن ده‌بینێت”.
 
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ ده‌ڵێن” سه‌یر له‌وه‌دایه‌ پارتی ده‌ڵێت كه‌ركوك داگیر كراوه‌، كه‌چی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پۆست بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری خۆیان وه‌رگرن”.
 
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ نیگه‌رانن و ده‌ڵێن زۆربه‌ی هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌یان له‌به‌رگریكردن له‌ خاكی كوردستان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ ئێستاشدا داوا له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌كه‌ن بڕیاری دورخستنه‌وه‌(فه‌سڵ)كردنیان هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌ و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاری خۆیان.
 
 
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌:
 
 
رونكردنه وه بو راي گشتی و را گه ياندنه كان
 
به ريزان ئيمه كومه ليک ئه فسه ر وكارمه ند له دوای ١٦ ئوكتوبه ر كه ركوكمان به جيهيشت بو ؟
گوتمان كه ركوك داگير كراوه له سه ر ريفراندوم وازمان له پله و پوست و هه موو ئيمتيازی خومان هينا ٧ مانگ بی موچه و بی ريگاو بی جيگا بوين به بی ئه وه ي هيچ كه سیک بلي بو چی هاتون چی ده كه ن ليره
خوتان ده زانن موچه ی بغدا دوو هينده ی موچه ی هه ريمه بی دوا كه وتنيش له وی سه ياره و حيمايه و پوستمان هه بوو له برسا رامان نه كرد پله ی هاوريكانمان به رزكرايه وه هه موی ته رفيعی كرد ئيمه ليره راوح ده كه ين واته پله شمان به رزنه كرايه وه ٤ ساله دانيشتوين چه ند جاريك له ريكای كاك سرحد داوامان له وه زيری ناوخو كرد بمان بينی به داخه وه نه ی بينين به س خه لكي تر بو سيلفی گرتن ده بينی
خوينه رانی به ريز ئيمه ١٤ سال له ناو ئاگرو ته قينه وه بوين له گه ل عميد سرحد بوين به دوای مه رگی خومان ده گه رانين خه لك له که رکوک نه ی ده ويرا بمينيته وه ئيمه له گه ل عمید سرحد قادر له حمرين بوين شه ری تيرورمان له ناو شار برده ده ره وه ی شار
 
زياتر له ٣٠٠ كه س له گه ل کاک سرحد قادر له شه ره كان و به تقينه وه شه هيدبون باسي براو خزمه كانی خوی ناكه م
 
به ريزان ئيمه شايه نی ريزلینان بوين يان به م شيوه ته عامولمان له گه ل بكری ئيمه ئه گه ر كه ركوكمان به جي نه هيشتايه نه حوكمی غیابی ده بوين نه مجلسمان له سه ر ته شكيل ده كرا نه بله به رزكردنه وه مان ده وه ستا نه نیو موچه مان وه ر ده گرت نه هه ر ده سوراينه وه
 
خوينه رانی به ريز به داخه وه كه هه ندي خه لكی ماستاوچی و بی مسته وا و دوراو ده لی ئه مانه قه زه یه ی تريان هه بوه يان ده لين بو بوست وه رگرتن هاتون
 
دوو كابينه ته شكيل كرا كه س هات داوای پوستان لی بكات كه س هات داوای پاره تان لی بكات خوينه رانی به ريز له هه موو دنيا كه س له سه ر بيروباوری سياسی يان له سه ر حزبی ئاواره ده بيت ريزی لی ده گيری پاداشت ده كری له لايان حزبه كه ی ئيمه له لایان حیزبه که مان و حوكمه ته كه ئيمه سزا ده درين
 
خوينه رانی به ريز شت زور بيلين يان بي نوسين شتمان زور لايه به لام ئه مه به سه جاری
خوينه رانی به ريز ئيمه زيار له (۱۰) كه سمان حومكم بوين له سه ر غائیبی جگه له وه ش ئه وانه ی تريشمان هه موو مجالسه كانمان دراوه به دادگای هیزه کانی ئاسایشی ناوچه ی ۲ له موسل حوكم ده درين وله راژه ده رده کرین بگره له داوی ١٦ اكتوبر هه نديكمان فصل كران و له راژه ده رکران باشه ئيستا هه ق لای ئيمه يه يان حزبه كه مان و حوكمه ته كه مان هه ر ئيمه نه بوين فه خرتان پيوه ده کردین
 
سه ير له وه دايه كه ركوك داگير كراوه به نه زه ری پارتی كه چی به هه موو هيزو توانای خويه وه محاوه له ده که ن بو هه ندی ئه فسه ر له كه ركوك پوست وه ر بگری به راستي بانيكه و دوو هه وا
ئيمه ش جاوه روانی هه رسی سه روكايه تيه كه ی حوكمه تی مه ركزی ده كه ين داوايان لي ده كه ين عه فويك بده ن و بگه رينه وه برياري دادگا وحوكمه كانمان هه لبوه شيته وه چونكه بی ئه مه ل بوين ليره له گه ل ريزدا عقيد جاسم سندى