پارتى هێزێكى زۆر له‌ده‌وروبه‌رى سه‌رى ڕه‌ش (هاوینه‌هه‌وارى پیرمام) كۆده‌كاته‌وه‌و چه‌ند هێلیكۆپته‌رێكیش به‌رده‌وام پاڵپشتی هێزه زه‌مینیه‌كه ده‌كات و پێده‌چێت مه‌ترسی سه‌ربازی له‌سه‌ر پارتی هه‌بێت.
پارتى دیموكراتی كوردستان هێزێكى زۆرى له‌ده‌وروبه‌رى سه‌رى ڕه‌ش (هاوینه‌هه‌وارى پیرمام) كۆكردۆته‌وه و جگه له‌چه‌كى قورس، وه‌كو زانراوه هێلیكۆپته‌ریشیان له‌گه‌ڵدایه‌و به‌رده‌وام به‌ئاسمانى ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه
سنورمیدیا زانیویه‌تی، به‌شێكى زۆرى كادیر‌و هێزه‌كانى سه‌ر به‌ده‌زگاى پاراستنى پارتى دابه‌شكراون به‌سه‌ر خاڵه‌كانى پشكنین تاوه‌كو نزیكى دێگه‌ڵه ئه‌و ڕێوشوێنه ئه‌منیه توندوتۆڵه گیراوه‌ته‌به‌ر.
تائێستا هۆكاری بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و هێزانه نه‌زانراوه، به‌ڵام پێده‌چێت مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌ری ڕه‌ش ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی هه‌ربێت.
پارتى هه‌رچى هێزى پڕچه‌ك‌و مه‌شقپێكراو چه‌كى قورسى هه‌یه، له‌نێوان سه‌رى ڕه‌ش‌و مه‌سیفدا كۆى كردۆته‌وه‌و ته‌واوى ئه‌و هێزه‌ش له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى‌و فه‌رمانده‌یی (سیهاد بارزانى) براى مه‌سعود بارزانیدایه.