بەگوێرەی ئەو نوسراوەى دادگای پێداچوونەوە کە تایبەتە بەدوابڕیاریان له‌باره‌ى سزادانى چالاكوانان‌و ڕۆژنامه‌نوسانى بادینانه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت هه‌شت ڕۆژ پێش ئێستا بڕیاره‌كه په‌سه‌ندكراوه.
لەنوسراوەکەدا كە بەروارى 28ى 4ى 2021ى لەسەرە واتە هەشت ڕۆژ پێش ئێستا، ئاماژە بەوەكراوە، ئه‌وانه‌ى سزادراون “لەیاسا دەرچوون‌و بەنیازی بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بوون، هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)شدا هەبووە”.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی یاسای ده‌ستوری ئه‌و ڕۆژه‌ى بڕیاره‌كه‌ى تێدا ده‌رچوه به‌ڕۆژێکی تری ڕەش له‌هه‌رێمى كوردستان ناوبرد‌و ئاشكرایكرد، “دەستەی سزای دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لەپێنج دادوەر پێکدێن، بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی ڕۆژنامەنوسان‌و چالاکوانانی بادینانی پەسەندکردوه”.
به‌بۆچونى ئه‌و، “تاكە ڕێگه مابێ ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ‌و بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێشبینی ناکرێ تازە دەستەی گشتیی دادگای پێداچونەوەش بڕیارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەوێت بیگۆڕێت ئەگەر داوای ڕاستکردنەوەش بکرێ، ئەگەر گریمان سەرۆک ڕازیش بێ بیدات بەدەستەی گشتی”.
پێشتر‌و به‌هۆى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕوبه‌ڕوى پێنج ڕۆژنامه‌نوسان‌و چالاكوانەکەى بادینان كرابونه‌وه، دادگا بڕیارى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ ده‌ركردن، دواى ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ناوخۆو له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش ناڕه‌زایی نیشاندراو پارێزه‌رى چالاكوانانیش تانه‌ی له‌بڕیاره‌كه‌دابوو، به‌ڵام سەرەنجام ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاره‌كه‌ى په‌سه‌ندكرد.
دواى په‌یامه‌كه‌ى حاكم شێخ له‌تیف دوو دادوه‌رى سه‌ر به‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاشكرایانكرد، ئه‌وان به‌شداریی په‌سه‌ندكردنى سزاى چالاكوانان‌و ڕۆژنامه‌نوسانى بادینانیان نه‌بون‌و واژۆیان نه‌كردوه.