کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم ئاشکراکرد و بەپێی پێشبینییەکان باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم (6ى ئایارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ و بەیانی ئاسمانی هەرێم پەڵە هەورە دەبێت و لەناوچە سنورییە شاخاوییەکان پێشبینی بارانبارین دەکرێت و بۆ ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما دوو پلە دادەبەزێت.