سنورمیدیا
دوای ئەوەی کەشتییەکی گەورە لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو لە لایەن چینەوە نێردرایە بۆشایی ئاسمان، بەڵام دواتر لە کۆنترۆڵ دەرچوو و شارەزایانیش پێشبینی ئەوەدەکەن کە چەندین پارچەی شکاوی بەر زەوی بکەوێت لە ماوەی داهاتوودا.
لە بارەی کەوتنەخوارەوەی بەشێک لەو کەشتییە ئاسمانییە بۆ سەر زەوی عێراق، سادق عەتیە شارەزای بواری کەشوهەوا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت ئەو کەشتییە چینییە لەکۆنتڕۆڵ دەرچووە، لەکاتژمێر سێ و ٢٥خولەکی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەدا بەسەر ئاسمانی عێراقدا و بەدووری ١٥٠ کیلۆمەتر لە ئاسمانی شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقیدا تێپەڕببێت.
هەر ئەمرڕۆش، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، پێشبینی دەکەن بەشێکی گەورەی کەشتییە چینییە لەکۆنتڕۆڵ دەرچووەکە، لەسەرەتای رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوودا دەکەوێتە سەرزەوی.
لەو بارەیەشەوە لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باسی لەوەکرد، ناتوانرێت شوێنی کەوتنەخوارەوەی موشەکەکە دیاریبکرێت تا چەند کاتژمێرێک بەر لەکەوتنەخوارەوەی.
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، کەشتییەکی گەورەی بۆشایی ئاسمانی لە لایەن چینەوە نێردرایە بۆشایی ئاسمان، بەڵام دواتر لە کۆنترۆڵ دەرچوو و شارەزایانیش پێشبینی ئەوەدەکەن کە چەندین پارچەی شکاوی بەر زەوی بکەوێت لە ماوەی داهاتودا، کەشتییەکە کێشی ٢١ تۆنە و ناوی (لونگ مارش ٥ بیی)یە.