سنورمیدیا – تایبه‌ت
هه‌رچه‌نده لایه‌نگرانی مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌كرد كه بارزانی ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرگ دابنیشێت، به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مڕۆ به‌ناچاری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵی كۆبووبێته‌وه.
له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆم له ساڵی 2017، برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی ئه‌وكاته‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سوریا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، به مه‌سعود بارزانی ڕاگه‌یاند، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، پشتیوانی ڕیفراندۆم ناكه‌ن و نامه‌یه‌كی فه‌رمی (ریكس تیلرسن) وەزیری دەرەوەی ئەوكاتەی ئەمه‌ریكای له‌و باره‌یه‌وه گه‌یانده ده‌ست مه‌سعود بارزانی.
له‌پاش شكستی ڕیفراندۆم و به فشاری مه‌كگۆرگ مه‌سعود بارزانی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو، كه چه‌ندین جار و له‌چه‌ندین ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه بۆی درێژكرابووه‌وه، كه دیارترینیان داخستنی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.
هه‌ر دوای ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه ناچارییه‌كه‌ی بارزانی چه‌ندین جار هه‌وڵی ئه‌وه‌یدابوو له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرگ كۆببێته‌وه، به‌ڵام مه‌كگۆرگ ڕه‌تیكردبووه‌وه بارزانی ببینێت.
ڕۆژی 22-12-2018، وه‌ك هه‌ڵوێستێك دژی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، ئه‌وكات میدیا سێبه‌ره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، به‌هۆی هه‌ڵوێسته تونده‌كانی دژی مه‌سعود بارزانی، مه‌كگۆرگ دوورخراوه‌ته‌وه.
هه‌ندێكیتر له‌و په‌یج و ئه‌كاونتانه‌ی پارتی ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌كرد، كه لادانی مه‌كگۆرگ تۆڵه‌ی خوای گه‌وره‌یه، بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته تونده‌ی به‌رامبه‌ر مه‌سعود بارزانی هه‌یبووه.
دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بوو، هه‌رزوو پۆستی یاریدەدەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكاو ڕێكخەری كاروباری ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا لە كۆشكی سپی درایه‌وه به مه‌كگۆرگ.
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و دوای زیاتر له چوار ساڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی به‌ره‌وڕوو برێت مه‌كگۆرگ ببینێت.
برێت مه‌كگۆرگ له 20-4-1973 له ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه، كۆلێژی یاسای له زانكۆی كونيتيكت ته‌واو كردووه،له ئیداره‌كانی ئۆباما و تره‌مپ پۆستی باڵای دیبلۆماسی هه‌بووه، ئێستا یاریدەدەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكاو ڕێكخەری كاروباری ئەمنیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكووری ئەفریقا لە كۆشكی سپی_ه