سنورمیدیا
ڕۆژنامه‌نوسێك ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ڕۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمانیان تیرۆكرد، “له‌لاین به‌رپرسه‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌بن كوژراونه‌ته‌وه.
” تا ئەو شوێنەی کە ماوین ئەبێت قسە بکەین، لەو شوێنەش، کە تەمەنمان کۆتایی هات، با هاورێکەم خاڵێکم بۆدابنێت و ببێتە سەری دێڕێکی نوێ‌و، سەرلەنوێ دەست پێبکاتەوە”. ماوه‌یه‌ك به‌ر له تیرۆركردنى له‌وتارێكیدا، سه‌رده‌شت عوسمان واى نووسیوه.
11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، قوتابى‌و ڕۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان له‌كاتى چوونى بۆ زانكۆ، له‌به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌یدا ده‌ڕفێنرێت‌و ڕۆژى دواتر به‌كوژراوى له یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى موسڵ ده‌دۆزرێته‌وه.
هێمن مامه‌ند، ڕۆژنامه‌نوس له‌باره‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند”به‌شێك له‌وانه‌ی كه به‌ژداربوون له تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان له لایه‌ن به‌رپرسه‌كانیانه‌وه كوژراون بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كانیان ئاشكرا نه‌بێت، بكوژانی سه‌رده‌شت دیارن و ده‌زانرێ كێن، تا دوێنێ ئه‌وان له سلكی ئه‌منی بوون كه له‌م وڵاته به‌ده‌ست خێڵ و حزبه‌وه‌ن”.
وتیشی”دادگاكان بێلایه‌ن نین و له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن كه خودی سه‌رده‌شتیان تیرۆر كرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”بكوژانی سه‌رده‌شت دۆزراونه‌ته‌وه، ڕۆژانه له شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه به‌رچاومان ده‌كه‌ون و باسی ئازادی ده‌كه‌ن، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه دادگای بێلایه‌ن و پۆلیسی نیشتمانیمان نییه بۆ ئه‌وه‌ی سزا بدرێن”.
ئاشكراشیكرد” ئێمه دیمان له دۆسیه‌ی گیراوانی بادینان سه‌رۆكی حكومه‌ت پێش دادگا كه‌وت و ئه‌وانی به‌سیخوڕ ناوبرد، هه‌ربۆیه دادگا دوای پێنج ڕۆژ قسه‌كانی مه‌سرور بارزانی مۆركرد، دواجار دادگای ته‌میزیش هه‌مان بڕیاریدا”.
هێمن مامه‌ند، ڕۆژنامه‌نوسێكی شاری هه‌ولێره، ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ڕووبه‌ڕووی گرتن و ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه، شاره‌كه‌ی خۆی به‌جێهێشتووه، له‌باره‌ی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێم وتی” ته‌نها ڕێگا له‌به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نوس ئه‌وه‌یه به ئازادی كاری خۆی بكات، به‌داخه‌وه ئێمه یاسای 35ی ساڵی 2007 مان هه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه و به‌پێی ئه‌و یاسایه ڕۆژنامه‌نوس بۆی هه‌یه له هه‌موو ئه‌و شوێنانه بوونی هه‌بێت كه زانیاری لێ ده‌سته‌كه‌وێ، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نوسێك پرسیارێكی ڕووبه‌ڕووی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات و شه‌رمه‌زاری ده‌كات، جارێكی دیكه ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه بانگهێشت ناكرێته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”هه‌روه‌ها یاسای به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بۆ ڕۆژنامه‌نوس له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا له ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێنه‌كرێت”.
هێمن مامه‌ند وتی” ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌رێم یان ده‌بێت له‌سه‌ر بابه‌ته لاوه‌كییه‌كان كار بكات، یان ئه‌وه‌تا كه‌له‌سه‌ر دۆسییه بنكوڵكاره‌كان كاریكرد، ڕووبه‌ڕووی گرتن و ئه‌و یاسایانه ده‌بێته‌وه كه لاستیكین و به‌ئاره‌زووی خۆیان دایانڕشتووه”.
ئاشكراشیكرد”تاكه كار ئه‌وه‌یه ئازادی بۆ ڕۆژنامه‌نوس فه‌راهه‌م بكرێت، ئه‌مه‌ش به په‌رله‌مان و سه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌كان و ئازادیخوازان ده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نوس به ئازادی كاره‌كه‌ی نه‌كات، ئه‌وا ئینحاری كاری ڕۆژنامه‌نوسییه”.