زیندانیه‌ك له‌چه‌مچه‌ماڵ دواى هه‌ڵاتنى، ڕوبه‌ڕوى هێزه‌كانى ئاسایش بۆوه، به‌ڵام دواتر دەستگیرکرایەوە.
دواى ئه‌وه‌ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ‌و له‌نزیك مزگەوتی به‌کر چۆڵمەکی له‌چەمچەماڵ ده‌نگى ته‌قه‌یه‌كى زۆر بیسترا، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منی ڕایگه‌یاند، “کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ کەسێک لەبەندینخانە هەڵهات‌و ئاسایشی چەمچەماڵیش دوای كه‌وتن بۆئەوەی دەستگیری بکەنەوە”.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، “ئه‌وكه‌سه‌ى له‌زیندان هه‌ڵات، ڕوبەڕوی هێزەکانی ئاسایش بۆوه‌و تەقەى لەئاسایش كرد، به‌ڵام به‌بێ هیچ زیانێك ئاسایش توانیی تۆمەتبارەکە دەستگیربكاته‌وه”.