سنورمیدیا – تایبه‌ت
وابڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ برێت مه‌كگۆرگ و شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆببنه‌وه.
سنورمیدیا زانیویه‌تی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5-5-2021، برێت مه‌كگۆرگ و شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان .
جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه مه‌كگۆرگ هه‌رله‌كاتی جه‌نگی دژ به داعش په‌یوه‌ندییه‌كی توند‌و تۆڵی له‌گه‌ڵ لاهوری شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌یه.