سنورمیدیا
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژنامه‌نوس كاروخ عوسمان نه‌ڕفێندراوه و لای ئه‌و میوانه.
سه‌ید ساڵح، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند” ده‌نگۆی ڕفاندنی كاك كاروخ، ڕاست نییه و چه‌ند ڕۆژێكه به‌ڕێزیان میوانی منن”.
وتیشی” كاك كاروخ هیچ كێشه‌یه‌كی ئاسایی و كۆمه‌ڵایه‌تیشی نییه، تا ئێسته‌ش له‌ماڵه‌كه‌ی مندایه و میوانه”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ته‌ندروستی كاروخ عوسمان كێشه‌ی نییه و وتیشی”له‌من ته‌ندروستی باشتره”.

وێنه‌ی سه‌ید ساڵج و كاروخ عوسمان كه بۆ سنورمیدیا نێردراوه
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له چه‌ند میدیایه‌ك و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه ڕۆژنامه‌نوس كاروخ عوسمان، له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه فڕێندرابێت.