ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ بسەپێنێت.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران كۆبۆتەوە و بڕیاریداوە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، كە قەدەغەی هاتووچۆ لە 12ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و تا 22ی مانگ بەردەوام دەبێت و ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانیش دەگرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لیژنەی باڵای كۆرۆنا لە هەرێم بڕیاریدا لە 3 ڕۆژی جەژندا قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت لەپێناو كەمكردنەوەی ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا، كە لە ئێستادا لە هەڵكشاندایە.