سنور ميديا
نەوزاد هادی پارێزگاری پێشووتری هەولێر و ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ڕاوێژکار لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستبەکاربوو.
بەپێى زانياريه‌كان ، سەرەتای ئەم هەفتەیە نەوزاد هادی، بەپلەی وەزیر وەک ڕاویژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان و ڕێگاوبان و نیشتەجێبوون دەستبەکاربووە.
نەوزاد هادی، لە ساڵی 2004ـەوە تاوەکو 2019 پارێزگاری هەولێر بوو، دوای ئەوە دەستی لەکارکێشایەوە و وەک راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.