سنور ميديا
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت، کێشەی لیوای 9 و 12ی هێزە هاوبەشەکان چارەسەرکراوە ، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات سێ موچەکە وەردەگرن.
جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە لە بەرنامەیه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگەیاند، “لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر لە 12 هێرشی داعش هەبووە لە ناوچە جێناکۆکەکان” و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، “ئێمە دەزانین داعش کۆتایی نەهاتووە و بەردەوام لە ئامادەباشیدان.”
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، “داعش ئەو توانایەی نییە کۆنتڕۆڵی ناوچەیەکی بەرفراوان بکات وەک پێشتر”، لەبارەی چەکیشەوە وتی، “داعش چەکی پێشکەوتووی پێیە و تەنها پێشمەرگە نییە کامێرای حەراری پێ نییە، بەڵکو سوپای عێراقیش پێیان نییە.”
جەبار یاوەر، وتیشى، ” لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی عێراقی دێنە هەولێر بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە و کێشەی لیوای 9 و 12ی هێزە هاوبەشەکان چارەسەرکراوە و سێ موچەکە وەردەگرن.”
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هاوپەیمانان فشارمان لێناکەن بۆ یەکخستەنەوەی پێشمەرگە بەڵکو ئامۆژگاریمان دەکەن کە یەکیان بخەینەوە.”