سنور ميديا
حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی یاسای ده‌ستوری ئه‌مڕۆى به‌ڕۆژێکی تری ڕەش له‌هه‌رێمى كوردستان ناوبردوه‌و ئاشكرایكردوه، “دەستەی سزای دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لەپێنج دادوەر پێکدێن، بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی ڕۆژنامەنوسانو چالاکوانانی بادینانی پەسەندکردوه”.
لهفهیسبوكى خۆیى‌و له‌ژێر ناوى (ڕۆژێکی تری ڕەش)، حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی یاسای ده‌ستوری نوسیویهتى:”بەداخەوە دەستەی سزای دادگای پێداچونەوەی ھەرێم کە لەپێنج دادوەر پێکدێن بەزۆرینەی دەنگی سێ دادوەر سزای بەندکردنی ڕۆژنامەنوسانو چالاکوانانی بادینانی پەسەندکرد”.
له‌و ڕوهشهوه حاكم شێخ له‌تیف جه‌ختیكردۆته‌وه، “ڕۆژێکی ڕەشو وەرچەرخانێکی ترسناک لەڕوی بەکارھێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی، ناوبانگی ھەرێمیش زیاتر ناشیرین دەکات”.
بهبۆچونى ئه‌و، “تاكە ڕێگه مابێ ئەوەیە کە سەرۆکی ھەرێم لەئاستی وتەکانی خۆی بێ‌و بڕیارێکی لێبوردنی تایبەتیان بۆ دەربکات، چونکە پێشبینی ناکرێ تازە دەستەی گشتیی دادگای پێداچونەوەش بڕیارەکەی بۆ بگۆڕدێت یان بیەوێت بیگۆڕێت ئەگەر داوای ڕاستکردنەوەش بکرێ، ئەگەر گریمان سەرۆک ڕازیش بێ بیدات بەدەستەی گشتی”.
ئه‌وه‌شى وتوه، “جارێ بڕیارەکەیان چاپ‌و ئیمزانەکراوە ھیوادارین چاوی پێدا بخشێنەوە، دونیا ئەوەندەی بەبەرەوە نییە، چونکە باشدەزانن بێگوناحنو تاوانیان نەکردوە، ھەروەک چۆن دادگای تاوانەکانی دھۆک پێشتر لەکەیسی ھاوشێوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بڕیاریدابوو ئەوەی مامۆستا بەدەلی پێ تاوانبارکراوە تاوان نییەو دەچێتە خانەی ئازادی ڕادەربڕین‌و ڕەخنە گرتنەوە”.
پێشتر‌و به‌هۆى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ڕوبه‌ڕوى پێنج ڕۆژنامهنوسانو چالاكوانەکەى بادینان كرابونه‌وه، دادگا بڕیارى شه‌ش ساڵ زیندانى بۆ ده‌ركردن، دواى ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ناوخۆو له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش ناڕه‌زایی نیشاندراو پارێزه‌رى چالاكوانانیش تانه‌ی لهبڕیارهكهدابوو، به‌ڵام سەرەنجام ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاره‌كه‌ى په‌سه‌ندكرد.