ئه‌ژین قادر‌و، پێشكه‌شكار له كه‌ناڵی كوردستان 24 ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت”هیچ پەیوەندییەکم بەو کەناڵەوە نەماوە”.
ئه‌ژین قادر، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی” دەمەوێ لێرەوە پێتانی رابگەیەنم ، زیاتر لە مانگێکە بە ویستی خۆم دامەزراوەی کوردستان۲٤ م جێهێشتووە و هیچ پەیوەندییەکم بەو کەناڵەوە نەماوە”.
ده‌شڵێت” هەر کاتێکیش نیازی گەڕانەوەم هەبوو بۆ سەر شاشە ، ئەوە بێگومان بە کاری باشتر و جیاوازتر لەوانەی پێشوو ئەگەڕێمەوە”.
كوردستان 24 یه‌كێكه له میدیاكانی كوردستان كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و كوڕی گه‌وره‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌ندارێتی ده‌كات.
