ئەمڕۆ دووشەممە بنکەی پۆلیسی دارەتووی سەر بە پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر کەسێکیان دەستگیرکرد کە بە چەکی کڵاشنیکۆڤ تەقەی لە ماڵی خەزووری کردبوو.
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیس، تۆمەتبارەکە ناوی (پ. ن. ئـ)ـە. لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکەکەیدا گیراوە و بەپێی ماددەی 7ـی تووندوتیژیی خێزانی و ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
پۆلیس هۆکاری رووداوەکەی ئاشکرا نەکردووە و دەڵێت، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.