لەكاتی كاركردنیدا لە كارگەیەكی چەو و لم لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، ئەندازیارێك ئامێرێك كەوتووە بەسەریدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگهیاند“ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەندازیارێكی تەمەن 44 ساڵ، كە لە كارگەیەكی چەو و لم لە ناوچەی تانجەڕۆ كاردەكات، ئامرێكی كارگەكە كەوتووە بەسەریدا و گیانی لەدەستداوە”.
وتیشی، “قوربانییەكە لە بنەڕەتدا خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە”.
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا ئەوەشی خستەڕوو، بەر لە گەیشتنی تیمەكانیان بە شوێنی ڕووداوەكە، ئەندازیارەكە گیانی لەدەستداوە و لە ئێستادا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی سلێمانییە.