محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن “هێمن هه‌وارمی”، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و تاووتوێی ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه بكه‌ن.
مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی محەمەد حەلبوسی، پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە هەیە.
بڕیارە لە ١٠ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و لە ٣١ی ئازاری ئەمساڵشدا پەرلەمان بڕیاریدا، کە ئەگەر هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت خۆیان هەڵبوەشێننەوە.