ڕێبین عومهر
لە ئەزەلەوە ئەم دارە خوار هاتووە؛ لەئەزەلەوە بە هەڵە ئەم ناتەباییە کەشتییەکەی لەم چیاو دۆڵە گیرساوەتەوە ..!
دوای ئەم هەموو گۆڕینی چەرخە؛ هەر وەک جارانین نەگۆڕاوین، ئێمە خەنجەرەکانمان لە سایەی پێشچوون کردۆتە چەک.. کیسەی گەنم و جۆو بەروبوم و خشڵمان.. کردۆتە سەفتە دۆلار سەفەقەی درۆ و دۆلار!
ئێمە لە ئەزەلەوە بۆ ئەوە لێرەین؛ کە هیچ نەکەین، بەرد نەخەینە سەر بەردو هیچ پێشکەش بە مرۆڤایەتی نەکەین؛ لە یەک بازنەدا وا چەند چەرخێکە بێسود دەخولێینەوە؛ هەر خۆمان بە گومانی زۆرەوە لە سێبەری یەک دەڕوانین.. وێنای وەهمی دروست دەکەین و لۆژیک بەکات دەبەخشین و ئەزموونی یەک دەکەین و لەسەنگەر دژ بەیەک وەستاوین.
لە ئەزەلەوە ئێمە دژ بەیەکین کۆک نەبووین و بۆ یەک جاریش بێت؛ یەک نەبووین.
هەر وەک شاییەکەی بناویلە هەرکەس لە ریزێکین؛ هەرکەس لە ئاوازێکدایە.
چەرخ گۆڕاو هەر بە رێککەوتیش یەک نەبووین و یەک سەفمان دروستنەکرد؛
چێژ وەردەگرین لە گۆڕینی “نیعمەت لەم خاکە بۆ نیقمەت”..
ئێمە هەر رانایەین و وەک کۆچبەرێک چەند سەدەیەکە لێرە گیرساوینەتەوە و هیچ بۆ کێڵانی ئەم خاکە ناکەین تا ئەوانیتر لێی بخۆن.