وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کرد.
لە گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی تێیدا ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەکان دەکاتەوە کە بەزووترین کات تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی یەکەمی 2020، پێش رێکەوتی 1ی5ی2021، ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری بکرێت.
ئەوەش خراوەتە روو، کە بۆ لەمەودوا پێویستە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی فەرمانگە نامەڵبەندییەکان لە ماوەی 10 رۆژی کۆتایی هەموو مانگێک ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گستی ژمێرکاری بکرێت.
هەروەها روونیشکراوەتەوە، هەر فەرمانگەیەک لە کاتی دیاریکراو تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گستی ژمێرکاری نەکات ئەوا پێشینەی مانگانەی بۆ خەرج ناکرێت.
