سنورمیدیا
هاوڵاتییه‌كی شاری سلێمانی دوای وه‌رگرتنی یه‌كه‌م ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا توشی شه‌له‌ل ده‌بێت و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سنورمیدیا “ھاوڵاتییەک به ناوی (خ.ئ.ف) و دانیشتوی پارێزگای سلێمانییە و رۆژی 20ی نیسانی 2021، ژەمی یەکەمی ڤاکسینی لە جۆری ئەسترازینیکا لە بنکەی تەندروستی کارێزە وشک وەرگرتووە”.
ئەو هاوڵاتییە بەھۆی بەکارھێنانی ڤاکسینەکەوە توشی شەلەل بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ئەنوه‌ر شێخەیە لە شاری سلێمانی، لەژێر چاودێریدایە و دۆخێ تەندروستی ناجێگیرە”.