له‌نوێترین ده‌ركه‌وتنی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك دوای ئه‌وه‌ی چووه ناو پارتی، كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی مێشی لێ ده‌رده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌و كاته‌ی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك قسه ده‌كات، كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركوك – گه‌رمیانی پارتی مێش له عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ده‌رده‌كات.
له ماوه‌كانی دواییدا عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان له‌پێناو پێدانی پله وپۆستدا په‌یوه‌ندییان به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد.
ئه‌مه‌ش بووه جێی قسه و باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌ت كه له رابردوودا ناوبراو خۆی وه‌ك نه‌یارێكی سه‌رسه‌ختی پارتی و مه‌سعود بارزانی ده‌رده‌خست.